نرخی زێڕ دابەزی
٢ نيسانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەڕێژەی 1.3٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە نزیکەی “4670” دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی 4ـی 2026، نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 4700 دۆلار دابەزی، هۆکاری دابەزینی ئەمڕۆی نرخی زێڕ بۆ وتارەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە بەردەوامبوونی جەنگی ئێراندا بۆ چەند هەفتەیەکی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی 2 تاوەکو 3 هەفتەی داهاتوودا زۆر بەخراپی لە ئێران دەدەن و دەیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی بەردین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ نرخی زێڕ نزیکبووەوە لە 4800 دۆلار، هۆکارکەشی ئەوە بوو وەبەرهێنەران چاوەڕوان بوون ترەمپ لە وتارەکەیدا کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران رابگەیێنێت، بەڵام ئەوە رووینەدا و ماوەی بەردەامبوونی جەنگ بۆ 2 بۆ 3 هەفتەی دیکە درێژکرایەوە.
