١ نيسانی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما (2 – 4) پلە بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما (2 – 4) پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ کاتەکەکانی دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و شەپۆلی بارانبارین دەست پێدەکاتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
پیرمام : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
