کەشناسی: بارانبارین کۆتایی هات و کەشی بەهارە دەردەکەوێت

٣١ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکە کۆتایی هاتووە و کەشی بەهارە دەردەکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورە و هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی وەک سەنتەری پارێزگای سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارینی نمەبارانی کورت خایەن هەیە.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە و ناوچەکە تا رادەیەک کەشێکی بەهاری دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینبیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

پیرمام : 12 پلەی سیلیزی

سۆران : 13 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی