٣٠ ئازاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان، هەروەها کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1- 3) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان، هەروەها ئەگەری بارینی تاوەبارانی بە بروسکە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
