بە فەرمی لەبارەی دەوامی قوتابخانە و زانکۆکانەوە بڕیاردرا

٢٩ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

پڕۆسەى خوێندن بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل رادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پڕۆسەى خوێندن بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل رادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی راسپێردراون بە وەرگرتنی رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، کە تایبەتە بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.