لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا دەکرێت
٢٩ ئازاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئازار و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-3-2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ دووشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
