لەبارەی تەرزەبارین و لافاوەوە هۆشداری دەدرێت
٢٦ ئازاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی نالەباری کەشوهەوا و دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەمشەو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لە شاری سلێمانی و ناو قەزای پێنجوێن و ناوچە جیا جیاکانی سنوری گەرمیان، کەرکوک، هەڵەبجە و دەوروبەریان، هەندێک کات بارانی بەلێزمە و تەرزە دەبارێت، کە ئەگەرێکی بەهێزە بۆ دروستبوونی لافاوی کاتیی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتییان تا بۆیان دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی سەلامەت رابگرن و دایپۆشن.
