٢٦ ئازاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند و هەندێک جار تەرزە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند و هەندێک جار تەرزە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما (1 تـــــا 3) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 11 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
.
