ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

٢٥ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی دۆخی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی ئازاری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەین کە ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی ئەگەری ڕوودانی لێزمەبارینی چڕ و بەخوڕ و تەرزە لە هەندێک جێگە، هەروەها ڕوودانی هەورەبروسکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی باران لە چەندین شوێنی دیکە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، باشترە لەو چەند ڕۆژەدا، شۆفێران خۆیان بەدووربگرن لە شۆفێریکردن لە ڕێگەوبانەکانی دەرەوەی شارەکان و ناوەوەی شارەکان، هەروەها ڕوو نەکەنە ناوچە شاخاوییەکان و سەیرانگاکان.