٢٥ ئازاری ٢٠٢٦
دامەزراوەی میدیایی قەڵەم "کتێبخانەی قەڵەم" وەک دەروازەیەکی نوێی مەعریفە دەکاتەوە.
وەک هەنگاوێکی نوێ بۆ دەوڵەمەندکردنی کایەی ڕۆشنبیری و بونیادنانی پردێکی پەیوەندی لە نێوان خوێنەر و ئەدەب و زانستی جیهانی، دامەزراوەی میدیایی قەڵەم بە فەرمی بەشی "کتێبخانەی قەڵەم"ی ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی قەڵەم کە هەمیشە وەک "کۆکەرەوەی زمانەکان و دەروازەیەک بۆ مەعریفەی جیهانی" کار دەکات، لە ڕێگەی ئەم بەشە نوێیەوە هەوڵ دەدات سەرچاوە زانستی و ئەدەبییەکان بخاتە بەردەستی خوێنەران. کتێبخانەکە بە چوار زمانی سەرەکی کتێب و سەرچاوەکان دەخاتە ڕوو، لە بەشی کتێب لە ماڵپەڕی قەڵەم، کە بریتین لە:-
• کوردی
• عەرەبی
• ئینگلیزی
• فارسی
ئەم هەنگاوەی دامەزراوەکەمان لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پلاتفۆرمەکانماندایە بۆ ئەوەی ببینە سەرچاوەیەکی جێگەی بڕوای توێژەران و خوێنەران، تا بتوانن بە زمانە جیاوازەکان دەستیان بە نوێترین و گرنگترین بەرهەمە فکری و مەعریفییەکانی جیهان بگات.
