کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە

٢٥ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، نمەباران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هەروەها لە چەند ناوچەیەکیش پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان نمەباران و بارانی مامناوەند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 – 4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچەدا، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم دەکرێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی

پیرمام : 8 پلەی سیلیزی

سۆران : 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 11 پلەی سیلیزی

دهۆک : 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی