٢٤ ئازاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما (2-4) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، سەرەتا لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کە هەندێکجار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، بۆ ماوەیەکی کورت خایەن بارانبارینی بە لێزمە دەبارێت لە سنوری گەرمیان و کەرکووک و رۆژهەڵاتی هەولێر و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم هەیە و پلەی گەرما (2-4) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
پیرمام : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
