قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە راگەیەندرا
١٩ ئازاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
هاتووچۆی هەولێر، هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە 20 تاوەکو 25ـی ئازاری 2026، قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-3-2026، هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەنەوە، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ واتە لە 20 تاوەکو 25ـی ئازاری 2026، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تاوەکو 12ـی شەو لەو رێگەیانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگیی هاتووچۆ و سەلامەتیی گەشتیاران لە رێگەکاندا دراوە.
