١٨ ئازاری ٢٠٢٦
کارکردنی مۆلیدەکان لە ڕۆژانی جەژندا بەم شێوەیە دەبێت:
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان، بڕیارێکی نوێی لەبارەی کارەبای مۆلیدە بۆ ڕۆژانی جەژن و 15 ڕۆژی داهاتووی دەرکرد.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان: بڕیاردراوە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا، مۆلیدە ئەهلییەکان کاتی کارکردنیان زیادبکەن، بەجۆرێک، کاتژمێری زیاتر بدەنە هاوڵاتییان.
هاوکات خشتەی کارپێکردنی مۆلیدەکانیان لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند، کە بە دوو شێواز دەبێت:
- ڕۆژێک پێش جەژن واتە (عەرەفە) لە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانییەوە، کارەبا دەدرێت تا کاتژمێر 1ـی شەو.
- یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لە کاتژمێر 5ـی بەیانییەوە کارەبا دەدرێت تا کاتژمێر 1ـی شەو؛ (لەو کاتانەدا، کارەبای نیشتمانی نابێت).
- لە دووەم ڕۆژ و سێیەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، کارەبای مۆلیدە لە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانییەوە، تا کاتژمێر 1ـی شەو کارەبا دەدرێت.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت، بۆ ئەم 15 ڕۆژەی مانگی ئازار، بڕی 7 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاریکراوە و پارەکە بە شێوازی پێشەکی لە هاوبەشان وەردەگیرێت.
