١٧ ئازاری ٢٠٢٦
رۆژنامەیەکی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکەوە چۆنیەتی کوشتنی ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشکرادەکات.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی هەندێک زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی لاریجانی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، بەرپرسێکی ئیسرائیلی پێی راگەیاندووە، پلانی بەئامانجگرتنی ئەو شوێنەی لاریجانی تێدا دەمایەوە بۆ شەوی یەکشەممە داڕێژرابوو، بەڵام لە دوایین چرکەدا گۆڕانی بەسەردا هات و دواخرا.
بەرپرسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی پلانی هێرشەکە دواخرا، ئیدی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە زانیاریی هەواڵگرییان بەدەست گەیشت کە لاریجانی کەمێکی دیکە دەگاتە یەکێک لەو شوقانەی کە تێیاندا دەمێنێتەوە.
بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی ئەو زانیارییە، هێرشی ئاسمانی کرایە سەر ئەو شوقەیە و لەو کاتەیشدا لاریجانی لەگەڵ کوڕێکی لەوێ بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیسرائیل باس لە چۆنیەتی کوشتنی لاریجانی و لەناوبردنی دەکات، بەڵام تاکو ئێستا ئێران هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەمیندارە بڵاونەکردووەتەوە.
