١٦ ئازاری ٢٠٢٦
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبار‌ی ڕووداوی کوشت و سوتاندنی ماڵ و مامۆستایه‌كی زانكۆ له یه‌كێک له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر، پاش هه‌ڵاتنی له بازگه‌یه‌كی پارێزگای دیاله ده‌ستگیركرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئازاری 2026، پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی (ئاری - شۆڕش) له شاری هه‌ولێر ئاگر له ماڵێک كه‌وته‌وه، دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، ده‌ركه‌وت كه مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ناوی دكتۆر دلێر ساڵح كه سه‌رۆكی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر بوو له كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی و ماڵه‌كه‌شی سوتێنراوه، دواتر توانرا ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكرێت کە به‌ناوی (ز. ع. ح. ع) خه‌ڵكی دیاله له‌دایكبوی 2005.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كان تۆمه‌تبار دوای كوشتنی دكتۆر دلێر ئۆتۆمبێله‌كه‌شی بردووه و كاتژمێر 12:39 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ هه‌ولێری جێهێشتوه.
ڕاشیگەیاند، كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبار له بازگه‌ی (خان به‌نی سه‌عد) له دیاله به خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌ستگیركرا.
