بڵندگۆی فرۆشیارەکانی ناوبازاڕ قەدەغە کرا

١٦ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتیان و دروست بوونی ژاوەژاوێكی زۆر، بڕیار درا بە قەدەغەكردنی كاركردن بە بڵنگۆ لەلایەن فرۆشیارەكانی ناو بازاڕی چەمچەماڵەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئازاری 2026، قایمقامییه‌تی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و بەهۆی دروستکردنی ژاوەژاو و جەنجاڵی، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی چەمچەماڵ بڕیاری قەدەغەکردنی بڵندگۆی فرۆشیارەکانی ناوبازاڕی چەمچەماڵیان دا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر فرۆشیارێک کار بە بڵندگۆ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنی شوێنەکەش سزا دەدرێت.