١٦ ئازاری ٢٠٢٦
عه‌لی لاریجانی ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، په‌یامێكی شه‌ش خاڵیی ئاڕاسته‌ی موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی كرد و ره‌خنه‌ی لێگرتن به‌وه‌ی هیچ وڵاتێكی ئیسلامی پشتیوانی له گه‌لی ئێران نه‌كردووه جگه له چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن نه‌بێت "كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی‌دا بوون".
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئازاری 2026، عەلی لاریجانی لە پەیامێکدا بۆ وڵاتانی ئیسلامی رایگەیاند:" خۆتان یه‌كلابكه‌نه‌وه سه‌ر به كام به‌ره‌ی جه‌نگه‌كه‌ن، ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌لایه‌ك و ئێرانی موسڵمان له‌لایه‌كی دیكه‌یه، ئێوه له پشت كامیان ده‌وه‌ستن؟".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران له كاتی دانوستانه‌كاندا رووبه‌ڕووی هێرشی خه‌ڵه‌تێنه‌ری ئه‌مریكا و ئیسرائیل بووه‌ته‌وه و ئامانجیشیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه،
وتیشی:" ئێران له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رده‌وامده‌بێت به‌ڵام هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی دژییه‌كی تێدایه ".
راشیگەیاند:" هه‌ندێك له وڵاتان ده‌ڵێن ئێران بووه‌ته دوژمن له‌به‌رئه‌وه‌ی بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له خاكی ئه‌واندا به‌ئامانجگرتووه، داواشمان لێده‌كه‌ن ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستین له‌كاتێكدا بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنرێن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێمه ".
