١٦ ئازاری ٢٠٢٦
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 98مین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە هۆڵی Dolby Theatre لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەچوو، ئەمساڵ کێبڕکێیەکی توند لەنێوان فیلمەکاندا هەبوو، بەتایبەت فیلمی One Battle After Another کە توانی زۆرترین خەڵاتە سەرەکییەکان بۆ خۆی بباتەوە.
ئەمساڵ پێشکەشکاری ناسراوی کۆمێدی Conan O'Brien ئەرکی پێشکەشکردنی ئاهەنگەکەی لە ئەستۆ بوو، کە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش ئاهەنگەکەی بەڕێوەبرد، فیلمی One Battle After Another وەک سەرکەوتووی گەورەی ئەمساڵ دەستنیشان کرا، دوای ئەوەی توانی شەش خەڵاتی جیاواز بەدەستبهێنێت کە گرنگترینیان باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەر بوون.
هەروەها فیلمی Sinners کە بە شانزە کاندیدکردن ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردبوو، توانی چوار خەڵات بباتەوە، یەکێک لە دەستکەوتە مێژووییەکانی ئەمساڵیش بردنەوەی خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافەر بوو لەلایەن Autumn Durald Arkapaw، کە بووە یەکەم ژن لە مێژوودا ئەم خەڵاتە بباتەوە.
لیستی براوە سەرەکییەکانی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ساڵی 2026:
باشترین فیلم: One Battle After Another
باشترین دەرهێنەر: Paul Thomas Anderson بۆ فیلمی One Battle After Another
باشترین ئەکتەری پیاو: Michael B. Jordan بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی Sinners
باشترین ئەکتەری ژن: Jessie Buckley بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی Hamnet
باشترین ئەکتەری یاریدەدەری پیاو: Sean Penn بۆ فیلمی One Battle After Another
باشترین ئەکتەری یاریدەدەری ژن: Amy Madigan بۆ فیلمی Weapons
باشترین سیناریۆی ڕەسەن: Ryan Coogler بۆ فیلمی Sinners
باشترین سیناریۆی وەرگیراو: Paul Thomas Anderson بۆ فیلمی One Battle After Another
باشترین فیلمی ئەنیمەیشن: KPop Demon Hunters
باشترین فیلمی نێودەوڵەتی: Sentimental Value لە وڵاتی نەرویجەوە
