پشوو راگەیەندرا
١٤ ئازاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
بەبۆنەی یادی قوربانییانی تاوانەکانی حکومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان رۆژێک پشوو راگەیەندرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە (16ـی ئاداری 2026)، بەپێی یاسای ژمارەی (12)ـی ساڵی 2024 بۆ پشووە فەرمییەکان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەکانی حکومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و رۆژی سێشەممە (17ـی ئاداری 2026)، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
