کەشوهەوای کۆتا هەینی مانگی رەمەزان راگەیەندرا

١٣ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی نمەباران روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەکات و هەندێک کاتیش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕ پچڕی دەبارێت کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها لە نیوەڕۆدا شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات سەرەتا کەمێک نمەباران دەبێت پاشان کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما بە نزیکی (1 تــــــا 3) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

پیرمام : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی