١٢ ئازاری ٢٠٢٦
رێبەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند:" هه‌وڵه‌كانیان بۆ دابه‌شكردنی وڵات شكستپێهێنا ".
ده‌شڵێت، "ته‌نها هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و به‌رده‌وامیش ده‌بین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی ئازاری 2026، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە یەکەم پەیامیدا دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی رایگەیاند:" ته‌نها هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و به‌رده‌وامیش ده‌بین، تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانیش دەکەینەوە و گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" باوەڕمان بە دۆستایەتیی وڵاتانی دراوسێمان هەیە، بەڵام ناچارین بنکەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانە بە ئامانج بگرین و راسپاردەمان بۆ وڵاتانی ناوچەکە ئەوەیە کە بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکانیاندا بخەن ".
وتیشی:" درێغی ناکەین لە تۆڵەسەندنەوە لەو تاوانانەی کە دوژمن ئەنجامی داوە، بە تایبەتی کۆمەڵکوژیی قوتابخانەی میناب و پێویستیشە گەلەکەمان بە توندی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئامادە بێت بۆ پووچەڵکردنەوەی هەموو پلانەکان ".
