حەمید هیراد کۆچی دوایی کرد

١٢ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

حەمید هیراد گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بەناوبانگی ئێرانی، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

حەمید حوسێن زادە، ناسراو بە "حەمید هیراد"، لە 1ـی شوباتی 1991 لە گوندێکی سەر بە پارێزگای گێڵان لە باکووری ئێران لەدایکبووە, حەمید لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای مۆسیقای هەبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی مۆسیقا و نووسینی شیعر کردووە.

لە ساڵی 2020ـدا حەمید هیراد توشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بوو، سەرەڕای سەختی نەخۆشییەکەی و وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی، هیراد دەستی لە هونەر هەڵنەگرت و بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوەی گۆرانی و ئەنجامدانی کۆنسێرتەکانی.

دواجار، حەمید هیراد ئەمڕۆ پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەی لە تەمەنی 34 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.