کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

١٢ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکرەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەندی پچڕ پچڕ لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت، پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سنووری ئیدارەی سۆران و راپەڕین بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 18 پلەی سیلیزی

پیرمام : 13 پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 17 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی