“بە شەش درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە”

١١ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: “بە شەش درۆن و یەک مووشەک هێرش کرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە”.

کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ 11-3-2026، کاتژمێر 8:15 خولەک بە شەش درۆن و یەک مووشەک هێرش کرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکەدا یەک شەهید و یەک برینداری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان هەیە و لێکۆڵێنەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.