برا کوردەکانمان بۆ فرۆشتن نین

١٠ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دەوڵەت باخچەلی: برا کوردەکانمان نە بۆ فرۆشتنن و نە بۆ کرێ و نە بکوژی بەکرێگیراون.

جێگەی سەرسوڕمانە؛ زۆرینەی ئەو شارانەی لە ئێران بۆردمان دەكرێن توركین.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە) ڕایگەیاند: خوشک و برا کوردەکانمان نە بۆ فرۆشتنن، نە بۆ کرێ، نە بکوژی بەکرێگیراون، ناكرێت وەک ئامرازێکیش لە هیچ پڕۆژەیەکی ستەمکارانەدا وێنا بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کورد گەلێکی شەرەفمەند و بەخشندە و بوێر و جوامێرو دانایە، ئەوانەی پیلان دەگێڕن بۆ چاندنی ناتەبایی و دووبەرەکی لە نێوان تورک - کوردەکاندا، ئەوانەی هەوڵی ناسەقامگیرکردنی شارە مێژووییەكانی تورکیا دەدەن لە ئێران و ئەوانەی ئامانجیان هەڵگیرسانی ململانێی نێوان تورک و کوردە، جگە لە تاکی خیانەتکار و نیاز خراپ هیچی تر نی، تورک و کورد خوشک و بران، یەك چارەنوس كۆیان دەكاتەوە.

وتیشی، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە کە زۆرینەی ئەو شارە دەكرێنە ئامانج لە ئێران تورکین، لە تەبرێزەوە تا ئیسفەهان خوشک و براکانمان لە ژێر ئاگری دوژمندان.