١٠ ئازاری ٢٠٢٦
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم رایگەیاند، چەند ڕۆژێک دوای گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەروازەکانی ئێران بە رووی هەرێم دا داخران، بەڵام لە ئێستادا کراونەتەوە بەرووی هەرێمدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی ئازاری 2026، یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم رایگەیاند، بێجگە لە دەروازەی باشماخ بەکراوەی مایەوە، ئەو دەروازانەی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل داخرابوون ئێستا کراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی 8ـی 3ـی 2026 دەروازەی شوشمێ تەوێڵە کرایەوە، ئێوارەی 9ـی ئازاری 2026 دەروازەی سەیران بەن کرایەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا لە دەروازەی باشماخ رۆژانە 500 بارهەڵگر دێتە ناوەوە لە باری ترانزێت و کاڵای ئێرانی ڕۆژانە لە زیادبوندایە و بارەکانی ئێران کە زۆربەی خواردەمەنیین.
وتیشی، چاوەڕێن لە رۆژانی داهاتوو ئەو دەروازانەی تا ئێستا نەکراونەتەوە، بکرێنەوە.
