سبەینێ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
٩ ئازاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە رێکەوتی 10-3-2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 12-3-2026، کۆتایی دێت.
بەپێی لیستی مووچەی مانگی دوو، سبەینێ هەر یەک لە وەزارەتەکانی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانە سیاسییەکان، بەرکەوتوانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، کاروباری شەهید و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی مووچە وەردەگرن.
