پشوو راگەیەندرا

٩ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، 16ـی ئازاری 2026، لە سەرجەم وەزارەتەکان پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 16ـی ئازاری 2026، لە سەرجەم وەزارەتەکان، دامەزراوەکانی دەوڵەت و هەموو پارێزگاکان پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پشووە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی ئەو تاوانە دڕندانەی کە رژێمی بەعسی سەدامی دەرهەق بە گەلی عێراق ئەنجامی دان، کە کۆمەڵکوژییەکانی (هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕە بەکۆمەڵەکان، راپەڕینی شەعبانییە، تیرۆرکردنی زانایان و بەئامانجگرتنی پارتە سیاسییەکان) دەگرێتەوە.