ئەمریکا سێیەمین کەشتی فڕۆکەهەڵگر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات

٧ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند، هێزی دەریایی ئەمریکا سێیەمین گروپی هێرشبەری کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئێران ئامادە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەشتییەکە ناوی "یو ئێس ئێس جۆرج دەبڵیو بوش"ـە و رۆژی پێنجشەممە سەرجەم مەشق و راهێنانە سەربازییەکانی تەواو کردوە و بڕیارە بەم زووانە رەوانەی ناوچەکەیان بکات.