15 رۆژ پشوو راگەیەندرا
٦ ئازاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە رایانگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە، 8ـی 3ـی 2026، تاکو رۆژی دووشەممە، 23ـی 3ـی 2026، پشووی فەرمی دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکاران لە رۆژی یەکشەممە، 8ـی 3ـی 2026، تاکو رۆژی دووشەممە، 23ـی 3ـی 2026، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتییەکانیش پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە 11ـی 3ـی 2026 تا 23ـی 3ـی 2026 پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان.
