بە درۆن هێرشکرایە سەر چیای کۆڕەک
٦ ئازاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە چیای کۆڕەک بیسترا و بەپێی زانیارییەکان، بە زیاتر لە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر چیای کۆڕەک، بەمەش لە ماوەی سێ رۆژدا 12 جار هێرش کراوەتە سەر چیای کۆڕەک.
ئەمشەو هەینی، زیاتر لە دوو جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر چیای کۆڕەک و تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە.
لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا ئەمە 12ـەمین جار هێرش کراوەتە سەر چیای کۆڕەک.
هاوکات هەر ئەمشەو بە موشەک و درۆن هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری خەبات و کۆیە و رەواندز و چۆمان.
