٦ ئازاری ٢٠٢٦
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "هیچ بژاردەیەکمان نەبوو جگە لە هێرشکردن بۆ سەر ئێران. دەشڵێت، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی زۆربەی توانای مووشەکیی ئێران تێکبشکێنێت".
ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی پێشوازیکردن لە یاریزانانی ئینتەرمەیامی چەند تەوەرێکی لەبارەی جەنگی ئێران خستەڕوو و بەدەستکەوت بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی ناوزەندی کرد.
ترەمپ لەبارەی پێشهاتەکانی جەنگی ئێران، وتی، هەر کە مووشەکێک دەتەقێنن، لە ماوەی چوار خولەکدا سەکۆی هاوێشتنەکە دەپێکرێت و ئەوان سەختن و دەیانەوێت شەڕ بکەن. پەیوەندی دەکەن و دەڵێن 'چۆن رێککەوتن بکەین؟' منیش دەڵێم 'کەمێک درەنگ کەوتوون.' ئێمە ئێستا زیاتر لەوان دەمانەوێت شەڕ بکەین".
دەشڵێت، "بەڕاستی هیچ بژاردەیەکی ترمان نەبوو، ئەوان هێرشیان دەکردە سەرمان ئەگەر ئێمە هێرشمان نەکردایەتە سەر ئەوان، چونکە ئەوان شێتن لە مەودای دووردا، ئەو هەنگاوانەی دەمانگرینە بەر سەقامگیریی ناوچەکە، نرخی نەوت، بازاڕی پشکەکان و هەموو شتەکانی تر بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن.
