پێکانی بەستەری ئەژنۆ مۆتەکەی ئەستێرە لاوەکانی تۆپی پێ

٣ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

پێکانی بەستەری ئەژنۆ کە بە ئەی سی ئێڵ دەناسرێت، یەکێکە لە ترسناکترین جۆرەکانی پێکان کە تووشی یاریزانانی تۆپی پێ دەبێتەوە، ئەم پێکانە نەک تەنها یاریزان بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەخاتەوە، بەڵکو کاریگەرییەکی دەروونی و جەستەیی قورسیشی لەسەر داهاتووی وەرزشییان دەبێت.

سروشتی پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوە
کاتێک یاریزانێک تووشی پێکانی بەستەری ئەژنۆ دەبێت، بەزۆری پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی ورد و دواتر پڕۆسەیەکی درێژی چاکبوونەوە هەیە، ئەم پڕۆسەیە بەشێوەیەکی گشتی لە نێوان حەوت بۆ نۆ مانگ دەخایەنێت یاخوود هەندێک کات 12 مانگ.

مەترسی لەسەر خێرایی و کارای تەکنیلۆژی
یاریزانانی باڵ و هێرشبەران زیاتر لە هەر یاریزانێکی تر پشت بە خێرایی کتوپڕ و گۆڕینی ئاراستەی ڕاکردن دەبەستن، پێکانی بەستەری ئەژنۆ دەکرێت کاریگەری لەسەر ئەو چالاکییە هەبێت، زۆرجار یاریزانان دوای گەڕانەوەیان، ماوەیەکی زۆریان دەوێت تاوەکو دەگەنەوە بەو ئاستە بەرزەی پێش پێکانەکەیان، چونکە ترس لە دووبارەبوونەوەی پێکانەکە لە ڕووی دەروونییەوە کار دەکاتە سەر شێوازی یاری کردنیان.

هۆکارەکانی زیادبوونی ئەم پێکانە
لە سەرەتای وەرزە نوێیەکاندا، بەهۆی زۆری ژمارەی یارییەکان و نەبوونی کاتی پێویست بۆ پشوودان، فشاری سەر ماسولکە و بەستەرەکانی یاریزانان دوو هێندە بووە، ماندووبوونی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی ماسولکەکان نەتوانن پارێزگاری لە جێگیری ئەژنۆ بکەن، ئەمەش ئەگەری پچڕانی بەستەرەکان زیاتر دەکات.

ئاییندەی یاریزان دوای چاکبوونەوە
بەهۆی پێشکەوتنی پزیشکی وەرزشییەوە، ئێستا زۆربەی یاریزانان دەتوانن بە سەرکەوتوویی بگەڕێنەوە، نموونەی زۆر هەبوون کە دوای ئەم پێکانە بەهێزتر گەڕاونەتەوە، بەڵام ئەمە پێویستی بە دیسپلینێکی بەرز لە ڕاهێنانی بەهێزکردنی ماسولکەکان و ئارامییەکی زۆر هەیە لە لایەن یانەکە و هاندەرانەوە.