“ترەمپ ئارام نابێت، تا دڵنیا نەبێت کە ئێران چەکى ئەتۆمى نەماوە”
٣ ئازاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
جێگرى سەرۆکى ئەمریکا: ترەمپ ئارام نابێت، تا دڵنیا نەبێت کە ئێران چەکى ئەتۆمى نەماوە
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی ئازاری 2026، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئارام نابێتەوە، تاوەکو گەرەنتى ئەوە نەکات، ئێران بۆ هەتاهەتایى چەکى ئەتۆمی نەماوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کورت یان ماوەیەکی زۆر درێژ بەردەوامبێت لە جەنگ دژی ئێران.
راشیگەیاند، وێرانکردنى دامەزراوەی فۆردۆ ئامانجی کۆتایی نییە، بەڵکو ئامانجی سەرەکى داماڵینى چەکى ئەتۆمی ئێرانە بۆ هەتاهەتایى.
وتیشی، واشنتن کەسێکی دەوێت لەئێران دەسەڵات بگرێتە دەست، کە ئامادەبێت لەگەڵ ئەمریکا کاربکات.
هاوکات دەشڵێت، ئامانجی ئێمه ڕێگرتنه له وەى ئێران بۆمبى ئەتۆمى دروست بکات، به بێ گوێدانه ئەوەی چی بەسەر ڕژێمی ئێران دێت.
