٢ ئازاری ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد و وتی، "رێگە نادەین هیچ لایەنێک عێراق پەلکێشی ناو شەڕ و ململانێکان بکات".
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد کە کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پەرەسەندنە ئەمنییە مەترسیدارەکانی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی عێراق.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، سودانی فەرمانی ئاراستەی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان کرد کە بە توندی رووبەڕووی هەر کارێک ببنەوە کە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەخاتە مەترسییەوە.
جەختیشی کردەوە کە حکومەت رێگە بە هیچ لایەن یان گروپێک نادات عێراق پەلکێشی ناو ئەو ململانێ و شەڕانە بکات کە لە ئێستادا لە ناوچەکەدا لەئارادان.
