ئەمریکا: بە هەڵە سێ فڕۆکەمان خراونەتە خوارەوە

٢ ئازاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، سێ‌ فڕۆكەی جۆری ئێف 15 بە هەڵە لە ئاسمانی كوەیت خرانە خوارەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 11:03ـی ئەمڕۆ دووشەممە، سێ فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی F-15E Strike Eagle کە بۆ پشتگیریکردن لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستان لە ئاسمانی کوێتدا دەفڕین، خرانە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت بەهەڵە لەلایەن هێزی ئاسمانی كوەیتەوە فڕۆکەکان خرابنە خوارەوە.