بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکات

٢٧ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ هەینی 27ـی شوباتی 2026، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما بە نزیکی 2 تـــــا 4 پلە نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ( 5 - 7 ) پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم ( پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان ) ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بارانی مامناوەند لە زۆربەی ئەو ناوچانە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت هەندێک کات باران بارین بە شێوەی لێزمە بارانبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 14 پلەی سیلیزی 

پیرمام 6 پلەی سیلیزی

سۆران 10 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی 

سلێمانی 13 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی

دهۆک 8 پلەی سیلیزی

زاخۆ 8 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی

سبەى شەممە 28ـی شوباتی 2026، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبارێت هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور هەیە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 15 پلەی سیلیزی 

پیرمام 8 پلەی سیلیزی

سۆران 10 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی 

سلێمانی 13 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی

دهۆک 8 پلەی سیلیزی

زاخۆ 9 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی