٢٦ شوباتی ٢٠٢٦
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ماوەی 18 رۆژ پشووی فەرمی بۆ قوتابییانى هەرێمى کوردستان راگەیاند ئەوانەی لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی شوباتی 2026، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاریداوە لە رێكەوتی 10/3 تاكو 28/3ـی 2026 ئەو قوتابییانەی هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، دەتوانن بگەرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، قوتابییان ئەو ماوەیەى کە دەگەرێنەوە کە ماوەكەی 18 رۆژە، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان بۆ دروست نابێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئامانج لەم بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بەشداریکردنى قوتابییانی هەرێمى کوردستانە لە جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز و جەژنى نەورۆز و بۆنە و ئاهەنگەکان بەو بۆنەیەوە.
