پێشەنگەکانی سامانی جیهان لە ساڵی 2026

٢٦ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

لە ساڵی 2026دا، کێبڕکێی نێوان وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە بواری هێزی دارایی و بەرهەمهێناندا دەگاتە قۆناغێکی نوێ. بەپێی پێشبینییەکانی ناوەندە جیهانییەکانی وەک (سندووقی نێودەوڵەتی پارە)، نەخشەی تێچوو و داهاتی جیهان بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:

1. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ئەمریکا وەک پادشای دارایی جیهان دەمێنێتەوە. سامانی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2026دا دەگاتە نزیکەی 29.8 تریلیۆن دۆلار.

خاڵی بەهێز: داهاتی ئەم وڵاتە زیاتر لە کەرتی تەکنەلۆژیا، چەک، و بازاڕی دراوەوە سەرچاوە دەگرێت.


2. چین

چین بە هەنگاوی زەبەلاح لە ئەمریکا نزیک دەبێتەوە و سامانی نیشتمانییەکەی دەگاتە 22.5 تریلیۆن دۆلار

خاڵی بەهێز: کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی وزە و هەناردەکردنی کاڵا بۆ هەموو جیهان.


3. ئەڵمانیا

ئەڵمانیا وەک هێزێکی جێگیر لە ئەوروپا، سامانی وڵاتەکەی دەگاتە 5.4 تریلیۆن دۆلار.

خاڵی بەهێز: ئەڵمانیا وەک کارگەی گەورەی ئەوروپا دەمێنێتەوە و داهاتەکەی لە فرۆشتنی مەکینە و ئۆتۆمبێلەوە دێت.


4. ژاپۆن

ژاپۆن بە جیاوازییەکی زۆر کەم لە دوای ئەڵمانیاوە دێت و خاوەنی 5.2 تریلیۆن دۆلار دەبێت.

خاڵی بەهێز: ژاپۆن بەهۆی فرۆشتنی تەکنەلۆژیای زیرەک و ئامێری وردی پزیشکی ئەم سامانە کۆدەکاتەوە.

5. هیندستان

هیندستان دەبێتە سوپرایزی ساڵی 2026 و سامانی وڵاتەکەی دەگاتە 4.9تریلیۆن دۆلار.

خاڵی بەهێز: ئەم وڵاتە سوود لە هێزی گەنج دەبینێت و داهاتەکەی لە بواری خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکاندا چەند هێندە زیاد دەکات.