کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت

٢٥ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بەفر و بارانبارینیش لە چەند ناوچەیەک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەروەها ئەگەری بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک ئیدارەی زاخۆ هەیە و بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە بە (2 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

پیرمام : 14 پلەی سیلیزی

سۆران : 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی