٢٤ شوباتی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی شووباتی 2026، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت بۆ ئەمرۆ لە زۆربەی کاتەکان، لە ئەنجامی کاریگەری کەشێکی ناجێگیر لە سەر ناوچەی جیا جیا پێشبینی نمە بارانی کورت خایەن و هەندێ کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت، ئەم گۆڕانکاریەی روو دەدات لە کەشی ناوچەکە هەندێ ناوچە دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
سبەى چوارشەممە 25ـی شووباتی 2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە هەندێ ناوچە نزم دەبێتەوە هەندێ ناوچەش کەمێک بەرز دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
تێبینی/ ڕۆژی پێنج شەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەکەمان دروست دەبێت بە باران بارین و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما هەروەها بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان ,کاریگەری ئەم ناجێگیریە بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە درێژ دەبێتەوە .
