لیستی مووچە ڕادەستی بەغدا دەکرێت

٢٤ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی داراییەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی مووچەکە و ڕاپۆرتەکەی تەرازووی پێداچوونەوە دوێنی ئێوارە لەلایەن تیمە تەکنیکییەکەی وەزارەتی داراییەوە براوە بۆ بەغدا.

هاوکات، وەزارەتی دارایی هەرێم ئەو هەواڵ و زانیارییانەش بە ناڕاست وەسف کرد کە لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکرابوونەوە و ڕایگەیاند، هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ڕادەستکردنی لیستی مووچە، دەبێت هەرمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆش بۆ بەغدا بنێرێت و پاش ئەوە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکەن