یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

٢٣ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، یەکەم بەشە خۆراکی ئەمساڵ بە داتای مانگی رابردوو دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراکی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکەم بەشە خۆراکی ئەمساڵ بە داتای مانگی رابردوو واتا مانگی یەکی ساڵی 2026 دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماددە خۆراکییەکانی یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ بۆ هەر کەسێک بریتییە لە: سێ کیلۆ برنج و کیلۆیەک شەکر و لیتریک زەیت، هەروەها نیو کیلۆ نیسک و نیو کیلۆ لەتکەنۆک و دۆشاوێکی تەماتەی 400 گرام.

ئەوەشی خستەڕوو، بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە، لە کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە هەر ماددەیەک دەرکەوت خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن بەسەر هاوڵاتییاندا، کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە تا بۆیان بگۆڕن.