لیستی مووچەی مانگی دوو رەوانەی بەغدا دەکرێت

٢٣ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی شوبات و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت.

هەروەها، سبەینێ سێشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.