کەشناسی: نمەباران دەبارێت

٢٣ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم هەوری تەواو دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە هەندێک ناوچەی سنووری رۆژهەڵات هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2- 4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە (2 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

پیرمام : 17 پلەی سیلیزی

سۆران : 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 20 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی