ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵی ڕابردووی هەرێم ئاشکراکرا

٢٢ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رایگەیاند، لەساڵی رابردوودا زیاتر لە 61 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیریی لە هەرێم ئەنجامدراون و بەراورد بە ساڵی 2024، رێژەی هاوسەرگیری زیادی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی شووباتی 2026، ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رایگەیاند، به‌گوێره‌ى ئەو ئامارە فەرمییانەی لەبارەی مامەڵەی دادگاکانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 بڵاوکراونەتەوە، لەماوەی یەک ساڵدا 133 هەزار و 936 مامەڵەی جۆراوجۆر لەدادگاکانی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک ‌و کەرکوک/ گەرمیان) ئەنجامدراون، کە دیارترینیان دۆسییەکانی مارەبڕین ‌و لێکجیابوونەوەن.

لەسەرتاسەری هەرێم پڕۆسەی هاوسەرگیریی لەساڵی 2025ـدا رووی لەزیادبوونکرد وە و ئامارەکان بەمشێوەیەن:

ئاماری مارەبڕین: 61 هەزار و 328

جیابوونەوە: 15 هەزار و 826

ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیریی لەپارێزگاکان:

پارێزگای هەولێر:

مارەبڕین لەساڵی 2024 : 17 هەزار و 591

مارەبڕین لەساڵی 2025 : 19 هەزار و 620

دوو هەزار و 29 گرێبەست زیادیکردووە

پارێزگای سلێمانی:

مارەبڕین لەساڵی 2024 : 18 هەزار و 522

مارەبڕین لەساڵی 2025 : 25 هەزار و 687

حەوت هەزار و 116 گرێبەست زیادیکردووە

پارێزگای دهۆک:

مارەبڕین لەساڵی 2024 : 12 هەزار و 199

مارەبڕین لە ساڵی 2025 : 12 هەزار و 955

756 گرێبەست زیادیکردووە

پارێزگای کەرکوک/ گەرمیان:

مارەبڕین لەساڵی 2024 : دوو هەزار و 706

مارەبڕین لەساڵی 2025 : سێ هەزار و 66

360 گرێبەست زیادیکردووە

ئاماری جیابوونەوە لە پارێزگاکان:

پارێزگای هەولێر:

لێکجیابونەوە لەساڵی 2024 : سێ هەزار و 878

لێکجیابونەوە لەساڵی 2025 : حەوت هەزار و 113

سێ هەزار 325 حاڵەت زیادیکردووە

پارێزگای سلێمانی:

لێکجیابوونەوە لەساڵی 2024: پێنج هەزار و 745

لێکجیابونەوە لەساڵی 2025 : پێنج هەزار و 369

376 حاڵەت کەمیکردوە

پارێزگای دهۆک:

لێکجیابونەوە لەساڵی 2024: دوو هەزار و 33

لێکجیابونەوە لەساڵی 2025 : دوو هەزار و 354

321 حاڵەت زیادیکردوە

پارێزگای کەرکوک/ گەرمیان:

لێکجیابونەوە لەساڵی 2024 : 728

لێکجیابونەوە لەساڵی 2025 : 990

262 حاڵەت زیادیکردوە

لە بەشێکی دیکەی ئاماری دادگاکاندا ئاماژە بەئاماری (ڕێگه‌پێدان بەژنهێنانی دووەم) کراوە، لەساڵی ڕابردوودا 107 کەس رێگەیان پێدراوە هاوسەرگیریی دووەم بکەن، زۆرترین ڕێپێدانیش لەپارێزگای هەولێر بووە کە 42 حاڵەت بووە، سلێمانی 39 حاڵەت‌ و دهۆک 26 حاڵەت، لەناوچەی کەرکوک ‌و گەرمیانیش هیچ ڕێپێدانێک بۆ ژنهێنانی دووەم نەبووە.