٢٢ شوباتی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵات هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوری رۆژهەڵات هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 24 پلەی سیلیزی
پیرمام : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 23 پلەی سیلیزی
