کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

٢١ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی (2-3) پلە بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 23 پلەی سیلیزی

پیرمام : 22 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 24 پلەی سیلیزی

دهۆک : 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی