دیسان رووداوی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە
٢٠ شوباتی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای کفری دوو کەس برینداربوون.
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە نزیک ملەی ناساڵەح ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سینترا بە ئاڕاستەی قەزای کفری رۆیشتووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی دیکە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1965 و 1967ـن، رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
